تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپوکو
کەفتن و هەڵسان. [تەپ و تل]
جورووکه
زرورکه. [جرورکه (وەک: دەنگی مشک.)]
جووکن
میزن. [نووزەنووزکەر، بۆڵەبۆڵکەر]
جووکه
جرووکه، جیکه، جریکه. [وردە دەنگی باڵدار. (بۆ نموونه: دەنگی چۆلەکه.)]
جڵەوکێش
سەردەسە، سەرکردە. [جڵەودار، ڕێبەر]
جەمەوکردن
کۆکردن، گردەو کردن، گلێرەو کردن، جەڵە کردن، گردەواری کردن، خڕ کردن. [کۆ کردنەوە]
حوکم
فەرمان، دەسوور، ئیشکیل. [بڕیار، داوەری، بڕینەوه]
حوکم
فەرمان، دەسخەت. [بڕیار (فەرمانی نووسراو.)]
حەنووکه
سووکەڵەناو و گۆڕدراوی «حەنیفه»یه.
دارەوکەر
چێڵگەوکەر، دارشکێن.[دارکەرەوە، ئێزنگ کۆکەرەوە]
درێژەوکردن
داکێشان.[درێژە پێدان. بەدەمەوەدان]
درەوکردن
ڕنینەوە.[دروێنە کردن]
درەوکەر
درەوان.[دروێنەدان، پاڵە]
دوورەوکەفتن
دووری، دەرکەفتگی.[ئاوارەیی، جودایی]
دووکوننە
هەردوو کەشکەی ئەژنۆ.
دووکڵە
قۆزاخە.[گڵۆڵە بەنی نەڕێسراو کە دەیپێچن بە ئامرازی ڕستندا.)]
دووکۆیی
دووبەشی.[هاوبەشی دووکەسی.]