تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵوو
کەلەکه، تەموو، تەنشت، لا. [خاڵیگه]
پردوو
سرمیچ، لێشمه. [داپۆشەری سەر دارەڕای خانوو که زەل و قامیش و لقی درەخت دەخەنه سەری.)]
پڕڕوو
ڕوودار. [بێشەرم]
پیداروو
پنج. [پیو و قسڵی تازه گیراوه و لۆکه به ئەندازەی پێویست لەسەر ئاگردا ئاوێته دەکەن و بۆ پینه کردن لولەی سواڵەت و گۆزەی شکاو به کاری دەهێنن.)]
پیلوو
پێڵه، بەڵگ. [پێڵووی چاو]
پێش¬ڕوو
بەردەم. [پێش]
پەتوو
ئابیاڵ. [بەتانی]
پەراسوو
دەنک، پەڕەکه، کەلەکه. [پەراسی، تەنیشت]
پەستوو
پشت¬ماڵ. [خەڵوەتی]
پەپوو
پەپوو کەوه، په پووسڵێمانه. [شانەبەسەر]
پەپوو ئەخوێنێ
چۆڵه، ئاواقه. [چۆڵ و هۆڵه. (ئیدیۆمه.)]
چوارسوو
چوار گوزەر. [(ئەو تاقەی کەوتووەته نێوان چوار تاریکه بازاڕەوه.)]
چوارپاڵوو
بەردی ڕێکوپێکی بەنایی.
ڕابەر ئوردوو
پێشقەرەوڵ، دێدەوان.[سەرەتای لەشکر]
ڕادوو
هەڵگیریاگ.[هەڵگیراو (ئافرەتێک کە دەکەوێتە دوای پیاوێکی بێگانە و میانەی لەگەڵدا خۆش دەکات.)]
ڕاسوو
مووش خورما.[مشکی خورما: گیاندارێکە.]
ڕاووڕوو
ڕیاکاری، زمانلووسی، مەرایی
ڕوفوو
پەرۆ، پینە.[پارچەی دووراو بە سەر جلوبەرگی دڕاودا.]
ڕوو
دیدار، ڕواڵەت، دەموچاو، شێوە.[چڕوچاو، دیم]
ڕوو
بەردەم.[بەرەوڕوو، حزوور]