تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوودار
پڕڕوو، ڕوو سەخت.[بێشەرم، ڕووهەڵماڵراو]
ڕوودان
ڕووپێدان، دەمەودان.[بە دەمەودان (گوستاخکردن)]
ڕوودان
چاواکوتانن، کۆرانەوە.[بەناوچاودا کوتانەوە: باسکردنی چاکەی خۆت بە لای چاکە لەگەڵ کراوەوە.]
ڕوودڵ
گرفت.[قەبزبوون، زگ وەستان]
ڕوودەربایس
ڕووگیر.[پەسەند کردنی کارێک لەبەر کەمڕوویی.]
ڕوودەربایسی
ڕووگیری.[ڕووگیربوون]
ڕووش
پرز، ڕووشاڵ، ڕیشۆڵ.[(تاڵگەلی تان یا پۆی پارچە کە لە کاتی دڕاندندا دێتە دەرەوە.)]
ڕووش
ڕووکیان. ڕووک.[ڕووشان، برینداربوونی سەرچڵ.]
ڕووش
تووش، بێشەرم.[شەڕانی، بەدفەڕ]
ڕووش کردن
ڕووکانن، ڕووشانن.[سەرچڵ بریندارکردن]
ڕووشیان
خراشیان، ڕووکیان.[ڕووشان، سەرچڵ بریندار بوون]
ڕووم
ڕووی من.[دەموچاوی من، شەرمی من. بێشەرمی من]
ڕوومەت
دەموچاو.[ڕوو، چڕوچاو]
ڕوومەت گرتن
دەموچاو گرتن.[ڕازاندنەوەی دەموچاو بە موو لێگرتن]
ڕوومەتگیر
ڕوونویس
ڕوونووس، لەبەرگیراو. لە بەرگرەوە
ڕوونەبوون
ڕووهەم
سەرجەم، سەریەک، بانیەک.[تێکڕا]
ڕووهەڵچەرخانن
پشت هەڵکردن.[ڕوو وەرگێڕان، پشت تێکردن]
ڕووپۆش
سەرپۆش، سەرەنداز.[پارچەی سەر و ڕوو داپۆشەر.]