تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بخوور دان
قانگدان، دووکەڵدان. [دووکەڵ پیاکردن، بەدووکەڵ دەرکردن.]
بخوور مریەم
چنگ مریەم. [جۆرە گیایەکە کە گوڵێکی جوانی هەیه.]
براتووته
[پەنجەی پاڵ پەتووته.]
برس بەس چوون
ورەخستن. (ورەخستگیه، برسی چووگەسە بەس ) [دڵ نەبردن، تەوابوونی برسێتی.]
برووسک
پزووسک، پرووسک. [پزیسک، ئاورنگ]
برووسکانن
تیرەکێشان. [تەزووی بەژان پێداهاتن. (بۆ نموونه: تیرەکێشانی برین.) هەروەها: بریقەدان]
برووسکه
تیره. [تەزووی بەژان]
برووسکه
چەخمانه. [تریشقە]
برووسکیان
تیرەکێشان، چەخماخە وەشانن، بروسکانن. [تەزوو پێداهاتنی بەژان، هەروەها: تریشقەدان]
بزووتن
جوین، جووڵیانەوه. [جووڵانەوه، جموجووڵ (وشەیەکی کرماجیه.)]
بزووک
بزێو، زرنگ، کرژ. [گورج، چالاک]
بلوور
[بەردێکی شووشەئاسایه.]
بلچەسووره
گویژ. [گۆیژ سوورە]
بنجووچکه
قلێنچک، قلێنچکه. [کلێنچکە(بنکی کلک.)]
بوراق بوون
زاقبوون، واقبوون، دەمەق بوون، زیتەوبوون، زیچەوبوون. [مۆڵەقبوون، سەراسیمەبون، مۆڕبوونەوە]
بووتیمار
خەمەخوەره. [شینەشاهۆ]
بووره
[نەکێڵراو (زەوی بایر.)]
بووره
[بۆرەک: ئاوێتەیەکی کیمیاییە لە پیشەسازیدا بەکار دەهێنرێت. (بۆرەکی زێڕکاری.)]
بووش
[(لەگەڵ «باش»دا پێکەوەدێن: باشو بووش.)]
بووم
زێد. [نیشتمان، سەرزەمین]