تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زوانەبووچکەڵه
[ئەلەنگه: زمانەبچکۆله.]
زوزووکه
جورووکه. [زرووکە: دەنگێکه. (وەک: دەنگی مەلی بچووک.)]
زووتر
بەرتر. لەمەوبەر. [پێشتر. لەمەوپێش، جاران]
زووخ
توانایی، گیر، هێز. [وزە، کارایی]
زووخ
چڵک. [کیم]
زووخاو
زەرداو. [زرینچکاو (ئاوێکی زەرد کە لە برین و دومەڵ دێت.)]
زووزه
زووڕه، زووقه، زووق. [نوزه]
زووزه
[چێشتی پەنیری وشکی لە ئاودا کوڵاو. (خواردنێکە کە هەژاران لە کاتی گرانیدا بە کەشک یا پەنیر لێیدەنێن و دەیخۆن و زۆر ناخۆشه.)]
زووزوو
پەسای پەس، هەیتاهەیتا. [خێراخێرا، پەیتاپەیتا]
زووفا
[گیازووفا (گیایەکی بۆنخۆشە لە نەعنا کێویلە دەچێت.)]
زووق
[زیقوهووڕ (دەنگی گریانی مناڵ.)] (زاقوزووق)
زووهەڵبەس
هاکۆ، سەرسەری. [دێرین، لەمەوپێش]
زووڕه
سووڕه، زووزه، زیڕه. [نووزه (دەنگی گریانی مناڵ.)]
زووڕەس
[نۆبەره]
زووڕەس
یاقووتی. [(جۆرە ترێیەکە کە زووتر پێدەگات.)]
زووڕەنج
زووتۆر، جڕجۆنگانێ. [لووتن، دڵناسک]
زووکه
[خێراکه]
زووگین
لەمەوبەر. [دێرین، لەمەوپێش]
زک پڕبوون
ئاوسبوون، بەرگرتن. [سکپڕبوون]
زک چوون
زک ڕوین، زکەشۆره. [سکچوون، تووڕاڵی]