تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دووبەهەم دان
شۆفاری، چوکڵەشکێنی.[فیتنەیی، دووزمانی]
دووتایی
خەرک (شتێکی جەواڵ ئاسایە لە دار یا لە جەواڵ کە خاک و خشتی لەسەر وڵاخ پێ دەگوێزنەوە.)
دووحاچە
دووشاخە، دوولق
دووخ
خەڕەک: ئامرازێکی ڕستنە.
دووختودووز
دروومان.[دروون]
دوودڵ
دووگومان.[دووشک، دڕدۆنگ]
دوودە
دوورنج، دوودی، دووکەڵ.[قورم، درۆژنگ. کادوو]
دوودەری
ئاقشقە، پەنجەرە.[جۆرە پەنجەرەیەکە.]
دوودەس
دوورەدەست: شتێک کە دەست نەیگاتێ.
دوودەسماڵە
هەڵپەڕکێ.[جۆرە دیلانێکە (سەرچۆپی کێشان بە دوو دەسماڵ.)]
دوودەمان
هۆز، خانەدان، کەسوکار.[بنەماڵە]
دوور
جیا.[جودا، جیاواز]
دوور
پاک.[بەری لە کەمو کوڕی یا لە گونا هـ.]
دوور وا!
دووروانێ!، خوانەخواسە![بە دوور بێت!]
دوورانن
تەقەڵدان، بەقیە، نویردە، تەریب، ڕۆزی، داگرتن، داشکانن.[دروون (وەک: دوورینی جلوبەرگ و پێڵاو و...)]
دوورانن
بڕین، چنین.[درەو کردن (وەک: دروێنە کردنی ئاڵف و گیا.)]
دووراننەوە
دروونەوە(ی تڵیشی جلوبەرگ.)
دووربین
دوورنواڕ.[ئامرازی نزیک کردنەوە لە بەرچاو.]
دووربینی
دوور ئەندێشی