تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕووت کردن
پاککردن. [خاوێنکردن. [خاوێنکردن: لێکردنەوەی پەڕی مریشک و باڵندە بە هۆی ئاوی کوڵاوەوە].
ئاوڕووچوون
بەدناوبوون. [حەیاچوون]
ئاوڕووچووگ
بەدناو. [ئابڕووتکاو، ڕیسوا].
ئاگرەگیان چوون
ئاڵۆزبوون، توون بوون. [ڕەش داگیرسان]
ئاڵتوون
تەڵا، زێڕ. [کانزایەکی بەنرخە].
ئاڵوبڵالووک
هاڵووبڵالووک، بڵالووک. [ئاڵوباڵووی کێوی، هەلالووک]
ئوخووەت
برایی. [بریەتی، وەک برا بوون].
ئوردووگا
سپاگە. [سوپاخانە]
ئەجووڕێ؟
[بە هەڵدا ئەچێ؟ (پرسیارێکە لە یاری هەلووکێندا بەکار دەهێنرێت و یاریکەری بەرانبەر دەڵێت: "ناجووڕێ. ")]
ئەستوور
کوڵوفت، قۆل، قەڵەو. [قەوی، بەرانبەری باریک. (وشەیەکی کرماجیە.)]
ئەستوون
کۆڵەکە، ستوون. [ئەتووندەک]
ئەسپ دووڕەگ
[هەسپی دووتۆمە]
ئەفسووس
ئەفسوون
جادوو. [سیحر]
ئەقیانووس
دەریای گەورە، دەریای بێ پەی. [ئۆقیانووس، زەریا]
ئەندەروون
[حەرەم]
ئەندەروون
ناوزک، ناو. [هەناو، ناوەوە]
ئەنووختە
نووتە، پەسەناز، نیاتە. [پاشەکەوت]
ئەنووختەکردن
نووتەکردن، نیاتەکردن. [پاشەکەوتکردن]
ئەنووختەکەر
نووتەکەر، نیاتەکەر. [پاشەکەوتکەر]