تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نەفس کولل
گیان گیانان. [گیانی گشتی کە پلەیەکە لە ژوور ئاوەزی گشتیەوە.]
هاولەچک
دوو ئافرەتی هاوشان.
هولوو
هەشتاڵوو. [قۆخ (جۆرە قۆخێک کە کورکی نیە)]
هەرکولۆج
هەرچلۆن، هەرجۆر، هەرچۆنە. [هەرچەشنێک، هەرکلۆجێک]
واجیبولوجوود
خوا، نەمر. [ ئەوەی کە پێوستەببێت و ناکرێت نەبێت.]
وشترانەقولقولی
یاریەکی منداڵانە.
پەپووله
پەپووله
پەپووله هەڵهێنان (نەخۆشینێکی بزن و مەڕه.)
چاولێبڕین
پەیڕەوی، چاولێگەری. (چاوی لێ بڕی.) [شوێنکەوتن، چاو لێکردن.]
چاولێدان
به چاوەوه کردن
چرچ قولی بڕی
پاڵکەفت. [ڕاکشا]
چوکڵەی قولاب
خەمازه، چوکڵەی ماسیگیر. [(چیلکەی قولاپی ماسی گرتن.)]
چڵپولێس
لێستن. [(لستنەوەی دەنگدار و به پەله.)]
ڕوحولئەرواح
گیان گیانان.[گیانی گیانەکان، گیانی هەرەگەورە.]
ڕوحولقودوس
ڕۆحپاک.[گیانی پیرۆز، جوبرەئیل]
ڕۆژیولغار
سەڵەف.[هێرشکردنی کتوپڕ لە ڕۆژدا (بەرانبەری «شەبەیخوون»
ژولوقانن
ژڵێوانن، شولۆقانن، شۆرانن. [هەژاندن (گۆڕینی کۆمەڵ لە باردودخی وەستانەوە بۆ باری جموجووڵ.)]
کولاتگ
قوڵاتگ، جۆشیاگ، کوڵهاتگ [کوڵاتوو، کوڵاو]
کولان
کولانە، کولێن، کولێنە [ماڵی هەندی گیاندار]