تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بولۆق
پێگەیین، (ژن کامی، شووکامی ) [پێگەیشتن، باڵغبوون (گەیشتنە تەمەنی شەیتانیبوون.)]
بولۆک
[هەرێم. (بەشێکە لە ناوچەیەک کە چەند لادێ لەخۆ دەگرێت.)]
دوولۆرە
تلۆر.[لەسەر تەنیشت.]
دوولۆرە
دەمەوڕوو، لەپەوڕوو.[بە دەما ڕاکشاو.]
قنگەتولۆر
تولۆر درێژەو بوون، درێژکێشان [ڕاکشان]
قولۆر
کولۆر، کاس [قوپاو، ناوجال، کلۆر]
قولۆر
ناکەڵۆکار [ناقۆڵا]
لەقولۆق
لەقولوار. جوین. [شلوشەوێق، لەقەلەق]
هەرکولۆج
هەرچلۆن، هەرجۆر، هەرچۆنە. [هەرچەشنێک، هەرکلۆجێک]
کولۆر
قولۆر، کاس، ناوچال [قوپاو]