تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەس وشک
ڕژە، نەگریس.[چرووک]
سم وشتر
[سەرپەڕی پەلی حوشتر]
لچ وشکەوبوون
[وشک بوونەوە و زەردبوونی لچ.]
ناخوون وشتر
نینۆکی وشتر.
نان وشکی
نانی خاڵی. (نانی بێ پێخۆر.)]
هەڕگ وشک
... کوڵۆ. [گڵمۆت، قوڕی وشکەوەبوو]
وشتر دووکۆپاره
جۆرە وشترێک کە دوو بەرزایی لە پیشیدایە.
وشتر نێر
حوشتری نێرینە.
وشترانەقولقولی
یاریەکی منداڵانە.
وشتراو
لۆچاوە، لۆچاو، لیپارە، لیپاو، وشترە. [ شەپۆل، مۆنج]
وشترخوار
وشتر خۆرکە (گیایەکی بەناوبانگە کە ترنجەبین دەنیشێتە سەری.)
وشتردیانه
وشتردانە (جۆرە گەنمێکە)
وشترقین
قینەون. [ڕقەرن، ڕق لەسک]
وشترما
حوشتری مێییینە.
وشترمر
شوتورمورغ. [باڵندەیەکی زەبەلاحە.]
وشتره
وشتراو. [شەپۆل، لیپاو]
وشترکاپڵەنگ
زەڕافە.
وشترەوان
سارەوان: شرانی وشتر.
وشر
خوێنبایی. [قەرەبووی خوێنی مردووی کوژراو]