تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گورێس کێشکێ
کێشە، کەشماکەش. [ناکۆکی، هەروەها: ڕاکێشانی گوریس لە هەردووسەرەوە.]
گورە
بەرانبەر. (بە گورە) [گوێر (بە گوێرەی، بە پێی)]
گوڵاڵەسوورە
[(گوڵاڵەی گەورە.)]
گوڵۆڵە هەورێشم
[گڵۆڵەی ئاورێشم.]
گوێرەکەسوورە
[خاڵخاڵۆکە (مێروویەکی سوورە، خاڵی ڕەشی پێوەیە، هێندەی مێشێک دەبێت، باڵی لە ژێر قەڵغانەکەیدایە.)]
گۆشتەنووری
دێزە. [دیزەی چێشت لێنان کە دەخرێتە تەنوورەوە.]
گۆشتەنووری
دەرنوخوون، مەڵکەنی. [دەرخۆنەیەکی قووڵە کە بەسەر تەنووردا نخوونی دەکەنەوە.]
گەوران
[پەیڕەوانی زەردەشت.]
گەوراییل
[جوبرەئیل، گیانی پیرۆز.]
گەورگە
گەوریە. [(تەپڵی گەورەکە لەسەر حوشتر یا هێسر هەڵیدەگرن.)]
گەورگە
[کەبادە هەڵسووڕاندن.]
گەوریە
گەورگە. [(تەپڵی گەورە.)]
گەورە
زل. [سەرۆک، سەردار، خاوەن شکۆ]
گەورەبوون
بەرزەوبوون، گەشەکردن. [باڵاکردن، هەڵچوون، زل بوون، پێگەیین]
گەورەبوون
[بوونە پێشەوا، پایەبەرزبوون]
گەورەبووگ
گەورە، بەرزەوبووگ. [باڵا کردوو، گەشەکردوو، هەڵچوو]
گەورەتر
[زلتر، زەلامتر]
گەورەماڵ
بنەماڵ، خانەدان، خانەوادە. [بنەماڵە، هۆز، خێڵ]
گەورەوەبوون
گوشادەوبوون. [فراوان بوون، ڕەونیەوە، هەراوبوون]
گەورەکەنیشک
مانگۆڕ. [قەیرە، گەورەکچ (کچێک کە لە ماڵی باوکیدا ماوەتەوە و هێشتا شووی نەکردووە.)]