تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دورگە
گورگە، چاپباز.[گزیکار، فشەکەر]
دوورگرتن
دووری کردن.[خۆلادان، دوورە پەرێز وەستان.]
دەورگرتن
ئاخڵەدان، دەورەدان.[چوارلا گرتن، ئابڵۆقەدان]
سەورگا
سەنێرگا، سەریوان [سەرەنوێلک، سەلوێنک]
شتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [زەڕافە]
شوتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [ناتەبا، نالەبار (ئیدیۆمە لەبابەتی نەگونجاو)]
موورگکەر کەر
کەرمووگ. [موورەکەرانە]
موورگە با
مووروەبا: مووروویەکە بۆ چارەسەر کردنی باداری]
موورگە کەوڵە
جۆرە مووروویەکی شووشەیی کەوەیە.
مەڵای گەورگەل
هێربوت. [(دادپرسی زەردەشتیەکان)]
گورگوقاو
بڕفێن بڕفێن. [تاڵانوبڕۆ]
گورگومێش
... گەردوگەڵا، دەمدەما. [تاریکوروون. کازیوە (ڕووناکی پێش یا پاش مەلابانگدان.)]
گورگە
دورگە، داوباز، چاچۆڵەباز. [گەڕباز، تەڵەکەچی]
گورگەلۆق
گورگە، دۆمانە، لۆقە. [گورگەلۆقە، نیوەغار]
گورگەمێش
[گورگ لە پێستی مەڕدا (بە ڕواڵەت باشی دەروون خراپ.)]
گورگەپشت
قۆقز. [پشت دەرپەڕیو.]
گەورگە
گەوریە. [(تەپڵی گەورەکە لەسەر حوشتر یا هێسر هەڵیدەگرن.)]
گەورگە
[کەبادە هەڵسووڕاندن.]
دوم گورگ
جووجکە گورگ.[ڕووناک بوونەوەی کاتی ئاسمان پێش بەربەیان.]
موورگ مار
مارموورگ. [مووروویەکە بۆ چارەسەر کردنی ژاری مار]
ژوورگ
سەرگ، بانگ. [سەروو، ژوروو]
کوناگورگ
کونا [کونە گورگ (کونی دڕندە)]
گورگ
وەرگ. [گیاندارێکی دڕندەیە. (وەرگ وشەیەکی هەورامیە.)]
گورگ داودیدە
[کارامە، خاوەن ئەزموون]