تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وردەبین
وردبین، بیرتیژ، گێکۆڵەر.
وردەتەریب
تەقەڵی ورد و نزیک لە یەک.
وردەدان
دانە وێڵە. [ئازووخەی وشک. ( وەک: نۆک، نیسک، بڕوێش، شەلەم و ...)]
وردەقەن
خاکەقەن. [ئەوەی لە کاتی شەکرشاندندا دەوەرێت.]
وردەمرده
وردەوواڵە. [وردەومردە («مردە» وشەی پەیڕەرە.)]
وردەهەویر
گزموولەهەویر.
وردەوبوون
سەرەنجەدان، تواشا کردن، ڕوانین. [سەرەنج دان، وردبوونەوە]
وردەورده
کەم کەم. [تۆزەتۆزە.]
وردەوواڵه
وردەوردە، ڕێزەوپێزە. [خرتوپرت]
وردەکوچک
ڤێز. [وردەبەرد]
وردەگیر
دەقەتگیر. [ڕەخنەگر]
وردەڵه
خرتەک، جمگە، گردەڵە. [جومگە، بەندی ئیسقان]
هاوردەس
هاوکار. [شەریک لە پیلاندا]
هاوردەنەوەسۆ
تازەوە کردن. [تازە کردنەوە (وەک: هێنانەوە سۆی برین)]
کوردەکوژە
[جۆرە ترێیەکی دەنک گەورەیە]
ئازوردە
ڕەنجیاگ، دڵڕەنج. [ڕەنجاو]
ئەفسوردە
پەشێو، دڵخوەر، خەمین، دڵسەرد. دڵمردگ. [خەمۆک، دڵمردوو]
ئەفسوردە
بەسڵۆک، بەسڵەک. [بەستەڵەک، بەستوو]
گوردە
گورد، کۆڵ. [ئەوەی بە پشت دەگوێزرێتەوە.]