تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێوان
ئاوخوەری. [پەرداخ]
لەشکەرەوان
سپادار، سەردار، سالار. [سەرلەشکر]
لەقولوار
شلوشۆڵ، شلوشوار. [شلوشەوێق، ناقایم]
لەواسە
لەپ، لەپان. [(بەری دەست یا بنی پێ)]
لەواش
جۆرە نانێکە. (نانی لەواش)
لەواشە
لۆچکە، لۆشکە. [ئامرازێکی تایبەتی ناڵبەندە کە دەمی یەکسمی پێ دەفەستیت]
لەوان
لەبان. (جۆرە قالیشێکە حەسیری ئەستووری لێ دروست دەکەن و بە بەرەکەی دەڵێن: «کەڕەپۆ».)
ماتاوان
مانگی تریفەدار. (ناوی یافرەتیشە)
مانگ چواردە
[هەیڤی شەوی چواردە، مانگی پڕ]
ماڵ سواری
چاروا، پاکێش. [بارەبەر، چوارپێ]
مروار
[جۆرێ داربیە کە دەستەی بێڵ و خاکەنازی لێ دروست دەکەن.)]
مرواری
گەوهەر. [مراری، لوولوو]
ملیوان
یەخە. (گەردەن) [ملشۆ، ئیخە]
موار
دۆڵمەجەرگ، زەونج. [(ڕیخۆڵەی مەڕ پڕ دەکەن لە گۆشت و برنج و داودەرمان و هەڵیدەگرن بۆ خواردن)]
موارەک
خوەشتان، خوەش، پیرۆز. [موبارەک]
موارەکباد
خوەشباد، خوەشتایی، پیرۆزبایی. [موبارەکبایی]
موازەبەت
چاویاری، سەرکێشی، هۆش پیەوبوون. [چاودێری، ئاگاداری کردن]
مواسات
هەمڕایی، یاری، کۆمەک. [هاوکاری، یارمەتی]
موافق
هاونیاز، یەکڕوو، یەکدڵ. [تەبا، کۆک، نێوان خۆش]