تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆڵ هەڵماڵین
[قۆڵ هەلکردن، خۆ ئامادە کردن بۆ کار]
لنگ هەڵبڕین
پابەرزەوکردن. [لاق بەرزکردنەوە (وەک: لنگ هەڵبڕینی سەگ لە کاتی میز کردندا.)]
لووت هەڵبڕانن
دەماخ بەرزەو کردن. [کەپۆ هەڵبڕین، مل نەدان]
لچ هەڵزریان
تەوخاڵ. [پەیدابوونی زیپکە لە دەوروبەری لێودا.]
لچ هەڵقورتانن
لچ هەڵەوگەڕانن. [لێو هەڵگەڕاندنەوە (لێوی خوارەوە.)]
لچ هەڵقوڵتانن
لچ هەڵەوگەڕانن
[هەڵگێڕانەوەی لێوارەی شتێک (وەک: لێوارەی خیگە.)]
لچ هەڵەوگەڕانن
[لێو هەڵگێڕاندنەوە (ی گوێدرێژ لە بۆنی شیاکە.)]
هەڵا
هەرا، داد، خوڵوو، زڵە. [قڕە]
هەڵاتن
هەڵهاتن، کەفتن، وەزین. [دەرکەوتن لە ئاسۆوە. (وەک: هەڵاتنی خۆر و مانگ)]
هەڵاتن
ڕاکردن، دەرچوون، هەڵهاتن. [تێتەقاندن]
هەڵامەت
ئەڵامەت، درم، پەتا. [پەسیو]
هەڵاهەڵا
ئەڵڵائەڵڵا. (دووبارە کردنەوی «ئەڵڵاە» کە دەبێت بە «هەڵاهەڵا».)]
هەڵاویستن
ئاویستن، ئاوێزان کردن. [هەڵواسین]
هەڵاوێز
ئاوێزان. [هەڵواسراو]
هەڵاک
هەناسەبڕکێ. [پشووسواربوون]
هەڵاک هەڵاک
هەنکەهەنک، هەڵاکان، هەناسەبڕکێ، هەڵاوداوان، هەوڵ هاتن. [هەڵەداوان]
هەڵاکان
داوان، هەڵاک هەڵاک، هەناسەبڕکێ. [بە دەم پشووسواربوونەوە]
هەڵاکەت
سەختی، تیاچوون. [کارەسات، تیاچوون، فەوتان]