تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەرێ و نەرێ
[ بەڵێ و نەخێر (مەبەست پەسەندکردن و پەسەندنەکردنە.)](بۆ ئەرێ و نەرێی مەردم)
باران نەرم
وەشت، باران ورد. [نەرمەباران]
زەوین نەرم
زەوین فش. [فشۆڵ، زەوی فشەڵ]
نەرد
[تاوڵە کردن]
نەردان
نەردێن، نەرد. [تاوڵە کردن]
نەردە
دیوارە. [(دیواری بچووکی نزم.)]
نەرم
شل. [پێچەوانەی ڕەق و زبر.]
نەرم
ئارام. [هێواش (بارانی نەرم، ڕەفتاری نەرم، گۆرانی نەرم، مرۆڤی نەرم...)]
نەرم کردن
شلەو کردن. [شل کردنەوە]
نەرمان
[زەوی بێ بەرد. (بەرانبەری ڕەقان)]
نەرموشل
شلومل. [بەرانبەری ڕەقوتەق. (وەک: لەشی نەرموشل.)
نەرمونیان
نەرم، ئارام. [مرۆڤی بەحەوسەڵە.]
نەرمی
شلی. [پێچەوانەی زبری ، ڕەقی.]
نەرمە
شلکە. [(گۆشتی بێ ئێسقان.)]
نەرمەبڕ
زوانباز. [زمانلووس (فێڵباز)]
نەرمەبێژ
ئیڵەک. [هێڵەک (بێژینگی وردبێژ.)]
نەرمەزین
ئارەقگیر. تەکەڵتو. [پارچەی تەنکی ژێر زین.]
نەرمەغار
نیمغار. [(غاری لە سەر خۆی ئەسپ.)]
نەرمەی لووت