تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نکوناهمێ
نسکوناهمێ، ناهمێ. [هەناسەسارد، هیوابڕاو.]
نکوناڵ
نچوناڵ، نکەوناڵ. [(دەنگی نەخۆش.)]
نکوول
نالین، لاموجیم، لام هاوردن، کۆتایی، خۆگیری، نچەنچ. [نەچوونەژێر، کشانەوە]
بنکوڵ
[(پاشماوەی چێشت، بەرانبەری «سەرکوڵ».)]
بەنکەی ئەنکوس
بێخ ئەنگوس. [جومگەی بنی پەنجه.]
کاروانکوژ
کاروان کوژە [ (ئەستێرەیەکی پڕشەدارە وەک گەلاوێژ کە بە عەرەبی شەعرای یەمانی پێ دەڵێن و نیوەشەو لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە هەڵدێ)]
دانکو
ناوکی پاککراوی قەیسی.
دانکو
نەبەسیاگ. [نەبەسراو، جیاجیا (وەک: پارەی نەبەسراو.)]