تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نمەک
مەک، خوا. [خوێ]
نمەک
خوا، دڵڕفێنی. [دڵکێشی، جوانی]
نمەک بە حەرام
نمەک نەناس. [بێ نمەگ، سپڵە]
نمەکین
بانمەک، دڵنشین، بامەزە. [دڵکێش]
کلک نما
ئەنگوس نما [بەناوبانگ، ناسراو، دیاری کراو]
کلکە نما
ئەنگوس نما [ناسراو، بەناوبانگ، عیبرەت، پەند (لە خراپیدا)]
بانما
[باپێو]
بانماڵ
بەفەرماڵ. [ئەوەی بەفر دەماڵێت.]
بزنمژ
قومقومه. [بزنمشک]
بەدنما
ناشیرین، ناهەموار. [ناقۆڵا]
بەنمەک
سپڵه، پێ نەزان. [بێ ئەمەک]
جانماز
بەرماڵ. [دوگرد: ڕایەخی نوێژ لەسەر کردن.]
جوانمەرد
دەسودڵدار. [جوامێر]
جوانمەردی
دەسودڵداری. [جوامێری]
خۆنما
فیزکەر، خۆنوێن. [فشەکەر، خۆبەزلنوێن.]
خۆنمایی
خۆنوێنی، فیز. [فشه کردن، خۆبەزلنواندن.]
زوهرنما
نیمەڕۆنما. [ئامرازی دیاریکردنی کات لە ڕابردوودا.]
شێوەنما
فانووس سێحری [سینەما]
قوتبنما
نەجمەنما [ئامرازێکی ئاراستەی ئەستێرە نەجووڵەکە -قوتب-ی پێ دەدۆزنەوە]
مەنمانی
ئەنوێنی، ئەمێنی، ئەچی. [دەردەخەیت، وێدەچیت، دەشبێیت.]
ڕانما
ڕابەر، ڕێنما، ڕێگەنما، ڕێنوێن.[شارەزا، ڕێبەر]
ڕێنما
ڕانما، ڕێگەنما، نشانە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما.)]
ڕێگەنما
ڕێنما، ڕانما، ڕانامە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما، هەروەها: کتێبی کەشتی لێخوڕین)]
گەنمگۆن
سەوزە. [گەنم ڕەنگ، ئەسمەر]
گەنمە
بالووک، [بالووکە، بایلە]