تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئەنگوس نما
کلکەنما. [ناسراو، بەناوبانگ (لە چاکی یا لە خراپیدا.)]
نما
[پاشگرێکە مانای «نیشاندراو» دەدات.] (کلکەنما)
نما
نوێن، نشاندەر. [پیشاندر، دەرخەر]
نما
[ڕووکاری خانوو. (زاراوەی بەنایانە.)]
نما
باڵا، گەشە، خێزیان، بەرزەوەبوون. [هەڵچوون، بەرزبوونەوە]
کلک نما
ئەنگوس نما [بەناوبانگ، ناسراو، دیاری کراو]
کلکە نما
ئەنگوس نما [ناسراو، بەناوبانگ، عیبرەت، پەند (لە خراپیدا)]
بۆ نماوی
[(بۆنی جێگە یا شتی شێدار.)]
نماو
[(ئاوی نێوان توێکڵ و ئێسقان- بەشی ڕەقی ژێر توێکڵ، ی ڕوەک.)]
نماوی
زەونگ، ئاوازا، شۆدار. [شێدار. زۆنگ]
نماکردن
گەشەکردن، باڵاکردن، خێزیان، بەرزەوەبوون. [هەڵچوون، بەرزبوونەوە]
نمایان
دیار، ئاشکرا، پەیدا، [بێ پەردە، ڕوون.]
نمایشت
خۆنمایی. [خۆڕانان، خۆنوێنی]
نمایشتگا
تواشاخانە. [پێشانگا]
نماینە
نوێنەر، نوێنە. [بریکار]
بانماڵ
بەفەرماڵ. [ئەوەی بەفر دەماڵێت.]
جانماز
بەرماڵ. [دوگرد: ڕایەخی نوێژ لەسەر کردن.]
خۆنمایی
خۆنوێنی، فیز. [فشه کردن، خۆبەزلنواندن.]
مەنمانی
ئەنوێنی، ئەمێنی، ئەچی. [دەردەخەیت، وێدەچیت، دەشبێیت.]
بانما
[باپێو]
بەدنما
ناشیرین، ناهەموار. [ناقۆڵا]
خۆنما
فیزکەر، خۆنوێن. [فشەکەر، خۆبەزلنوێن.]
زوهرنما
نیمەڕۆنما. [ئامرازی دیاریکردنی کات لە ڕابردوودا.]
شێوەنما
فانووس سێحری [سینەما]
قوتبنما
نەجمەنما [ئامرازێکی ئاراستەی ئەستێرە نەجووڵەکە -قوتب-ی پێ دەدۆزنەوە]
ڕانما
ڕابەر، ڕێنما، ڕێگەنما، ڕێنوێن.[شارەزا، ڕێبەر]
ڕێنما
ڕانما، ڕێگەنما، نشانە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما.)]
ڕێگەنما
ڕێنما، ڕانما، ڕانامە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما، هەروەها: کتێبی کەشتی لێخوڕین)]