تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەنجە
لارە، خەمزە.[لارولەنجە، ناز]
منجە
مڵکە، دەم مڵکانن. [مڵچە]
موتەنجەنە
[(گۆشتی لە تاوەدا سوورەوە کراو)]
مەرزەنجۆش
گوێچکەمڵە. [(جۆرە ڕێحانەیەکە)]
مەنجۆخ
مەنجخ، مایچە، قوپکە. [(سەری بەیاخ) لە بە شێوەیەکی کەوانەیی دروست کراوە]
مەنجێڵ
مەنجەڵ، قازان، تیانە. [بەرۆش: دەفرێکی مسینە]
مەنجێڵە
نەخۆشینێکە پێستی لەش- بەتایبەت دەموچاو- سوور و وەنەوشەیی دەکات]
مەنجەنێق
مەنگەنە. [ئامرازی هاویشتنی بەردی گەورە لە شەڕی جاراندا. (بەرزەقانی گەورە)]
نارنجی
زەرد. [بە ڕەبگی نارنج. (زەردی تۆخ)]
نێونجی
ناوجی. ناوگین. [ناوبژی. ناەندی]
نەگونجیان
نەپۆڕیان، نەچلیان، درووسنەوون. [نەگونجان، سازنەبوون.]
هەنجووجەک
دان هەمرۆ. [تۆوی هەرمێ]
هەنجڵ
ئاکام، مەرگ. [ئەنجڵ، ئەجەل، کۆتایی ژیان]
هەنجیر
هەژیر:میوەیەکە
هەنجیر باوا
مەوز. [مۆز:میوەیەکە]
هەنجیرسان
جێگایەک کە هەنجیری زۆرە
پلەی پەینجه
پلیکەی پەیژه
پەنجا
پێنجی: ژمارەی پاش چل و نۆ.
پەنجدەری
ژوورێک که پێنج دەرگەی بەرەو حەوشه یا بەرەو کۆڵان هەبێت.
پەنجه تار
پەنجەی دزیاگ. [پێنج درراوەکه: پێنج ڕۆژی کۆتایی ساڵ.]