تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ناوکۆیی
هاوبەشی. [ناوبەشی، شەریکی]
ناوکۆیی
ناوگشت، بەین گشت. [هاوبەش]
ناوکە
ناوک، پێشەمغز. [دەنکی ڕەقی ناو میوە. هەروەها: کاکڵە]
ناوکەبڕ
[(کچێک کە لە کاتی لە دایکبوون خوازبێنی دەکەن بۆ کوڕیان)]
ناوکەخوەشە
پێشە خوەشە. [دەنکی ڕەقی شیرینی ناو میوە.]
ناوکەڕێش
[یەکسمێک کە ناوکەڕەشەی هەیە. (ناوی نەخۆشەکەیە.)]
ناوکەڕەشە
[ناخۆشێکنێکی یەکسمە. (ناوی نەخۆشینەکەیە.)]
ناوگ
ناوگین. [ناونجی، ناوەندی]
ناوگوێچکە
کوناگوێچکە. کاسەی گوێچکە. [کونەگوێ. ناوەوەی گوێ]
ناوگەرە
مەغز. [کاکڵ]
ناوگەرە
بڕە. [ناوگەڕ (بەیاری نێوان دوو کێڵگە.)]
ناوین
سواخ. ساوین، تلانن. [سواغ، تێهەڵساوین.]
ناوینەوە
سواخ دان، هەڵناوین، ساوین. تلانن. [سواغ دان. تێهەڵژەندن (بە هەر شتێک.)]
ناوینەوە
ناوێ
ناوێت. [نابێت.]
ناوێ
نەیگەرەکە، گەرەکی نیە، بایسی نیە. [نایەوێت، پێویستی نیە.( وشەیەکی کرمانجیە.)]
ناوە
[جۆرە دەفرێکی بۆ وشک کردنەوەی شیاکە و شتی لەو چەشنە بە کار هێنراوە.]
ناوەخت
کوتوپڕ، ناگا. [کتوپڕ، لەپڕ.]
ناوەکێش
[کەسێک کە کار بە ناوە دەکات.]
ناپارێزی
ناپارازی. [خۆنە پاڕاستن لە مەترسی]