تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەنگۆڵە
زەنگۆڵە، گوڵەنگ. [زڕزڕە، گوڵنگە]
مەنگەنە
نەوشار. [گیرە (مەنگەنەی گووشین)]
مەنگەنە
ماشین، مەکینە. [کۆمەڵێک پارچە و ئامراز کە بۆ ئەنجام دانی کارێک بەیەکەوە بەسراون]
مەنگەنە
مەنجەنێق. [ئامرازی هاویشتنی بەردی گەورە لە شڕی جاراندا]
مەنگەڵ
مەنەڵ. [مقەڵی]
مەنۆڵ
پارچەیەکی بەناوبانگی لە لۆکە چنراوی زۆر پتەوە.
مەنی
ئاو، تۆم. [شاوەت]
مەنیاتیزم
پەریدار. [فاڵچی جنۆکەگر]
مەنێ
بەنا. [مەندێ (گیایەکە لە کەما دەچێت و دەخورێت)]
مەنە
تەواتی، ناتەواوی. [ماوە، مەندە]
مەنەر
لەنگ، گت، ئوتراخ، ڕێنکە، وچان، وێسان. [وەستان، مانەوە، خستن]
مەنەم
منم، منی. [منەمن، خعیەزل زانین]
مەهار
ئەڵقە و پەتێک کە دەکرێتە لووتی وشتر.
مەهار کردن
پەردەی نێوان هەردوو کونەلووتی تاوانباز کون دەکەن و پەتێکی پێوە دەبەستن و بەم شێوەیە بە کۆڵان و بازاڕدا دەیگێڕن.
مەهار کێش
سوها. [ئەستێرەیەکە.]
مەهاربەن
ئەو گوریسەی کە بەسراوە بە مەهارەوە.
مەهتاو
ماتاو. [(ئامرازێکی ئاگربازیە)]
مەهرەیی
مارەیی، میهریە. [ئەوەی ئافرەتی لەسەر مارە دەکرێت]
مەهلەکە
ترس، ترسگا. [جێگەی مەترسیدار]
مەهمێز
مامێز. [مامز: ئاسنێکی چقڵدارە لە پشت پاژنەی چەکمەی دەنرێت بۆ لێجوڕینی ئەسپ]