تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێڵ
دارێکی درێژۆکەی دەسک دارە وەرزشی پێ دەکەن. (مێڵی زۆرخانە)]
مێڵ
میل، کلچۆک. (میلی کلدان)
مێڵ
پایە، مێڵە. [ستوون، کۆڵەکە (وەک: کۆڵەکەی نێوان دوو دەرگا)]
مێڵ
مێڵە. [(منارەی باریک)]
مێڵ
مێڵ جەڕاحی. [ئامرازێکی نەشتەرگەربە]
مێڵ ترازوو
زوانە. [زمانەی شایەن]
مێڵ جەڕجەڕە
ئەو تەوەرەیەی کە ئامرازی هەڵگۆزینی ئاوی بە دەورسا دەسووڕێتەوە.
مێڵ و کڵەدان
مێڵاو
لاسکی قلیاناوی. کە لە سەرێکی دەگاتە ناو ئاوەکەی.
مێڵاک
چەشکە. [چێژە، چەشە]
کەمێڵە
قرتماخە [ (چڵمی وشک)]
کەمێڵە
گەمرە، قرتماخە [ (چڵکی ڕەق بووی دەست و پێ و برین)]
کەمێڵە
ڕەقێڵە [ (سەنێری وشکەوەبوو کە بە خوری مەڕەوە شؤڕ دەبێتەوە)]
خاڵومێڵ
ناوتویڵ. [(ڕەشکردنی تەوێڵ و گۆنای منداڵی ساوا.)]
سمێڵ
[سمبێڵ، مووی پشت لێو]
سمێڵ تاشین
[تاشینی مووی سمێڵ]
ڕیش و سمێڵ تاشین
ڕیش و سمێڵ گرتن.[ڕدێن و سمبێڵ تراشین]