تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێش
مەگەز. [مەشی: مێروویەکی باڵدارە]
مێش
پەز. [مەڕ]
مێشن
پێستی دەباخی کراوی مەڕ.
مێشوولە
تۆفانە. [پێشکە]
مێشک
مەژگ. [مژی، مێژی]
مێشڵەزەرگۆ
پێچ. [دەوەنێکە]
مێشە
مالووم: زانای ئایینی جوولەکە.
مێشەسی
هووەرە. چێرگ: باڵندەیەکە]
مێشەسەگانە
جۆرە مێشێکی گەورەیە.
مێشەڕەوێ
مێش قەپاندن. (لە بێکاریدا)
مێشەڕەوێ
مێشەڕەۆێن
ئامرازی مێش دەرکردن کە لە پەڕی تاوس و مووی کلکی ئەسپ و ... دروست دەکرێت.
مێشەگیرە
پەسپەسەکۆڵە. [جاڵجاڵۆکە]
پەنکڵەمێش
مان، پیش. [(داگیران لەبەر تینی تووڕەیی.)]
پەڵخەگامێش
تەمەڵ. [(تەوەزەلی زەبەلاحی نەوسن.)]
گامێش
[گامووش]
گورگومێش
... گەردوگەڵا، دەمدەما. [تاریکوروون. کازیوە (ڕووناکی پێش یا پاش مەلابانگدان.)]
گورگەمێش
[گورگ لە پێستی مەڕدا (بە ڕواڵەت باشی دەروون خراپ.)]
گوومێش
[پیسایی مێش.]