تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێز
تەختەی پێچکەدار بۆ نان لەسەر خواردن.
مێز
گمێز. [میز، گمیز]
مێزن
گمێزکەر. [میزن، میزبەخۆداکەر]
مێزیان
مێزیان
میزتنی ئاش کە گەنمەکەی دەڕژێتە ناو ژێر «دۆزەخە» کەوە.
مێزەر
مێزەرە. [سەرپێچ، شاشک]
مێزەرەسەر
مێزەربەسەر. [کەسێک لە مێزەری بە سەردا پێچاوە]
گمێزدان
مێزدان. [دەفری میزتێکردن.]
گمێزن
مێزن. [میزن، کەسێک کە میزەچرکێی هەیە.]
گمێزناخۆش
زاراو. [(میزی نەخۆش) کە لە شووشەدا دەیبەن بۆ تاقیگە. ]
گمێزگیریان
مێزبەن. [میز قەتیس بوون.]
گمێزەچۆرتکێ
مێزەچۆرتکێ. [میزەچڕکێ]
مامێز
نەقیزە. [مامیزە: ئاسنێکی چقڵدارە لە پشت پاژنەی چەکمە دەنرێت بۆ لێخوڕینی ئەسپ]
مەهمێز
مامێز. [مامز: ئاسنێکی چقڵدارە لە پشت پاژنەی چەکمەی دەنرێت بۆ لێجوڕینی ئەسپ]
کونای گمێز
[کونی ئەندامی زاوزێ کە میزی پێدادێت]
گمێز
مێز، زاراو. [میز]