تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



میر
گەورە، ئاغە. [سەرۆک، سەردار]
تەتڵه میران
شوخی باز. [گاڵتەچی]
تەتڵە میران
کایه ،شۆخی. [گاڵتەوگەپ]
میراتی
کەلەپووو، لە مردوو بەجێماو.
میراخۆڕ
بەڕێوەبەری تەویلەی پیاوگەوران.
میراش
بەرڕێوەبەری چێشتخانەی پیاو گەوران.
میراو
بەڕێوەبەری کاروباری ئاوی کێلگە و باخ و ....
میرشکار
بەڕێوەبەری کارەباری ڕاوی پیاو گەوران.
میرگزیرکێ
قاپان. [جگێن (یاریەکی بەناوبانگە بە جگ دەکرێت)]
میری
مواجۆ. [مووچە]
میری
باج. [ئەوەی دەوڵەت لە هاوڵاتیانی دەسێنێت]
میرە
سووکەڵەناوی «ئەمیر ئەحمەد» یا «میر موحەممەد»ە.
میرەدێ
میرە، قێخا، گەورەی دێ. [کوێخا]
تەتڵەمیران
تەتەڵەمیران (کۆمەڵه کرمێکن له تیرەی کرمی ئاوریشم که له دەرودەشتدا به ناو یەکدا دێن و دەچێ.)
مامیران
جۆرە زەردەچەوێکی لینجە.
مامیران درگای دەم گیریان
زەمیر
کێشەک، نیاز دڵ، ئاوات. [ئارەزوو، خەیاڵ]