تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مۆری نەشکیلگە
دەسی نەخواردگە، هیچی نەخواردگە. [نەکراوەتەوە، باکارنەهێنراوە، هەروەها: هیچ شتێکی نەخواردووە]
مۆریان
سپێ. [ئەسپێ]
مۆریانە
زەنگ. [(نەو شتەی لەسەر ئاسن دەنیشێت و خراپی دەکات)]
مۆریانە
کرم دار. [مێروویەکە دار دەخوات]
مۆرە
تاس. [زار (زاری تاوڵە)]
مۆرە
ڕمڵ. [جۆرە فاڵ گرتنەوەیەکە، هەروەها: بەردەوردە]
مۆرە
کۆتە. [کۆتەرە. (پارچەیەک لە قەدی درەخت)]
مۆرە
سەموونە. (بورغوو و سەموونە)
مۆرە
کوڵۆ. [کڵۆگڵ، گڵمۆتک، چینەی دیواری قوڕ. (لە جیاتی خشت بۆ دیوار هەڵچنین بە کاردێت)]
مۆرە
[جۆرە سماتەیەکە. (بەرد یا سواڵەتی کاغەز ساف کردن)]
مۆرە
چەکوش. [(زەمانەی زەنگ) کە دەدات بەملاولای زەنگەکەدا)]
مۆرە
[لۆرە. (گۆرانی هێواش)]
مۆرەد
سوان، بڕبەن. [بڕبەند]
مۆرەی مل
بڕبڕەی گەردن.
مۆرەی پشت
تەرختە، بڕبڕە، مرۆخە. [بڕبڕاگەی پشت]
مۆم
مێو. [شەم، مووم]
مۆمنایی
مۆمیایی. [دەرمانێک کە لەشی مردوو ڕادەگرێت]
مۆمڵە
شافی مۆمین.
مۆمین کردن
مۆمنایی کردن. [(ساوینی مۆمیایی بە لەشی مردوودا)]
مۆمینە
مشەما: پارچەی مۆم پێدا ساوراو بۆ دانەدانی تەڕایی.