تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مڕ
مڵاز. (مڕی بردگەسەر.) [مەڵاس]
مڕ
[(کەتیرەی درەختێکە.)]
مڕانن
مڕەمڕ کردن. [(گوڕشە کردنی پشیلە.)]
مڕانن
[(گوڕەشە کردنی سەگ لە کاتی تووڕەییدا.)]
مڕبردنەوە
مڵازگرتنەوە. [خۆمەڵاس دان]
مڕمەککی
[کەتیرەی درەختێکە لە عەرەبستان.)]
مڕناو
میاو، [مڕمیاو (دەنگی پشیلە.)]
مڕوشت
مشتومڕ. [ململانێ، دەسدرێژی]
مڕە
دەنگی مرۆڤ یا ئاژەڵ، بۆ نموونە- لە قوڕگەوە لەبەر تووڕەیی].
مڕە
دەنگی پشیلە لە کاتی دەست بە پشت هێنانیدا.
ئیمڕۆ
ئەمڕۆژە. [ئەمڕۆ]
دەمڕاس
دوروسوێژ.[قسەزان، دەمسوور]
زمڕووت
[گەوهەرێکی سەوزی بەنرخه.]
سمڕسمڕ
[دەمەقاڵە، مشتومڕ]
نیمڕوو
نیمبرێژ، دۆڵەمە. [نیمبڕژ]
هامڕایی
... کۆمەکی. [هاورێیی، یارمەتی دان.]
هەمڕایی
هامڕایی، یاری، کۆمەک. [هاوڕێیی، یارمەتی]
کەمڕوو
[شەرمن]
گومڕا
گوم بووگ، خۆ گوم کردگ، لە خۆدەرچووگ. [ونبوو، سەرلێشێواو]
گومڕایی
... خۆ گوم کردن، لە خۆدەرچوون. [ون بوون، سەرلێشێوان]
گەمڕە
پەگڕ. [کەمڕە (شیاکەی وشکەڵاتوو.)]
گەمڕە
قرتماخە. [(چڵکی ڕەق بووی دەست و پێ.)]