تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مورتەجەل
کتوپڕ، زووهەڵبەس. [سەرپێیی، بەبێ ئامادە کردن]
مورتەد
هەڵەوگەڕیاگ، هەڵگەڕیاگەوە. [وەرگەڕاو، پاشگەر]
مورەببەع
چوارسووچ، چوارگۆشە، خشتی. [شێوەیەکی ئەندازەیی چوارلایە]
مورەتتەب
دەسەکریاگ، سامان دریاگ. [دەستە کراو، ڕێکوپێک کراو]
مورەککەب
ئاوەێنە، قاتی، پەیوەس. [تێکەڵ، لێکدراو (بەرانبەری تاک)]
مورەککەبات
پەیوەسگەڵ. [ئاوێنەگەل، لێکدراوگەل. (بەرانبەری تاکگل)]
سیمورغ
[باڵندەیەکی ئەفسانەییە]
شوتورمورغ
وشترمر [وشترمرخ، (باڵندەیەکە)]