تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مردارەوبوون
... تۆپین. [مردنی گیاندارێک کە گۆشتی دەخۆرێت. (بۆ گیانداری گۆشت نەخوراو «تۆپین» بە کار دەچێت.)]
مردارەوبووگ
[مردارەوەبوو]
مرداو
زق، زەهاو، زوهۆر. [زناو. زنە]
مردن
مەرگ. [گیان دەرچوون]
مردک
مردوو. [گیان دەرچوو]
مرزە کێفیلە
[مەرزەی زۆڕسک. (تورک «کاکووتی» پێدەڵێن)]
مرق
مڵق، مرک. [دەنگ لە گەروو هێنان بە بێ دەم کردنەوە.]
مرق لەخۆدان
مڵق لەخۆدان، باکردن، [فیز و دەمار کردن]
مرقانن
مرکانن. [مرقە کردن]
مرقە
مرکە، مرق. [(دەنگ لە گەروو هێنان.)]
مرقەمرق
مڵقەمڵق. [مرقەی زۆر. (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی.)]
مروا
فاڵ. [بەخت خوێندنەوە (نوخشانە، نوقرانە)]
مروار
[جۆرێ داربیە کە دەستەی بێڵ و خاکەنازی لێ دروست دەکەن.)]
مرواری
گەوهەر. [مراری، لوولوو]
مروەت
پیاگەتی. [پیاوەتی، مرۆڤدۆستی]
مرچۆڵە
مریچە، مریچەڕەشە. [(باڵدارێکی ڕەشی زۆر بچووکە.)]
مرکانن
مرقانن، مڵقانن، نرکانن. [مرقەکردن (نەڕاندن لە قوڕگەوە.)]
مرۆخە
بڕبڕە، تەرختە. [بڕبڕاگەی پشت.]
مرۆخە
مۆرتخە، مازە. [دڕکەمۆخ، بڕبڕەمۆخ]
مرۆر
تاڵەکە. [(دەنکێکی تاڵ و ڕەشە لە ساه،ڵە دەچێت ، لە ناو کێلگەی گەنمدا دەڕوێت)]