تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مردار
لاک، مردارەبووگ. [مرار، مردارەوەبوو]
مردار سەنگ
[مادەیەکی سوور و زەردە لە قوڕقوشم و قەڵایی دەردەهێنرێت، بۆ دەرمان دەشێت.]
مردارخوەر
لاشخوەر، لاشەخوەر، داڵ. [داڵەکەرخۆرە، داڵاش]
مردارخوەر
گەنخوەر، گەنەخوەر. [گەنو گووخۆر]
مرداری
گوو. [پیسایی]
مردارەوبوون
... تۆپین. [مردنی گیاندارێک کە گۆشتی دەخۆرێت. (بۆ گیانداری گۆشت نەخوراو «تۆپین» بە کار دەچێت.)]
مردارەوبووگ
[مردارەوەبوو]
ئاومردار
چیامانی، چایمانی، مەردەئارەق. [ئارەقەی ساردی لەش].