تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماگیر
مارگر: کەسێک کە مار دەگرێت.
ماگە
ماوە. (کرداری ڕابردووە)
ماڵ
دارایی. [شتی تایبەتی کەسێک]
ماڵ
خان، خانوو، هۆدە، سەرا، ئوتاغ، وتاق. [خانە: جێگەی ژیانی خێزان]
ماڵ
چاروا. [چوارپێ، بارەبەر]
ماڵ
ژن، خێزان. (ماڵمان نیە لە ماڵا) [دایکی مناڵەکان، خاوخێزان]
ماڵ
لٶڵ. [دووجای ژمارە. (بۆ نموونە: نۆ دووجای دێیە)]
ماڵ بشکێن
ماڵ پشکێن: گەڕان لە ماڵان بۆ شتێک.
ماڵ بڕین
دزی. [ماڵبڕی، دزی لە ماڵان]
ماڵ تاوسانی
باڵە خانە. [ژوور لە نهۆمی سەرەوەی ماڵدا. (بەهار خەو)]
ماڵ سواری
چاروا، پاکێش. [بارەبەر، چوارپێ]
ماڵ لەیەک
هاوماڵ، هاوبەش. [برابەش، ئیکماڵ]
ماڵات
ماڵیات، گیاندار، چوارپا. [ئاژەڵ، دەوڵەت]
ماڵاوا!
خانە ئاوا! [بەدۆعا! مالاڤا]
ماڵداری
دنیاداری، ماڵ گردەو کردن. [گردوکۆیی، دەست پێوەگرتن، کەیبانوویی]
ماڵشت
ماڵین، ماڵانن، مشتوماڵ. [دەست پێدا هێنان بە تەوژم.]
ماڵومنال
خێزان. [خاوخێزان، خێزانی ماڵ]
ماڵومنال
دارایی. [سامان]
ماڵی
خانەکی، لینی. [کەوی، ڕام]