تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مادەرمەردە
شلێقیاگ. [گەنیو. (وەک شووتی کە لە ناوەوە گەنیبێت)]
مار
حەفی. [گیاندارێکی خشۆکی ژادارە]
مارانگاز
مار پێوەداو، مارگەستوو.
ماراو
هات، ئامەد. [بەخت]
مارتووڵە
بەچکەمار. [توولەمار]
مارتووڵە
کرم. [جانەوەرێکی خزۆکی بچووکە. (وەک: کرمی گەدە)]
مارستان
خەسەخانە. [ناخۆشخانە]
مارقەشیشا
بەردێکی بەناوبانگە.
مارماسی
جۆرە ماسیەکە لە مار دەچێت.
مارمزووک
مارتووڵە. [مارمیلک]
مارپێچ
پێچۆکە، پێچپێچۆکە، مارپێچی.
مارچێوە
گیایەکە.
مارۆ
ناوچاو چەرمگ. [قەشان، تەوێڵ سپی]
مارە
پەیوەنی، هاوسەری، هاەجفتی، شوودان، ژن خواستن. [هاوجووتی]
مارەبڕین
پەیوەنی کردن، هاوسەری کردن، هاسەر کردن، هاوجفت ؛ردن، پەیوەن کردن. [ژن کردنە حەڵاڵی پیاو. هەروەها: دیاری کردنی مارەیی]
مارەیی
کاوین، سیاق. [مارەبڕانە: ئەوەی ژنی لەسەر مارە دەکرێت]
مازووڵ
لابریاگ، لەکاربووگ. [لابراو، کار بە دەستی لەسەرکار لابراو.]
مازووڵی
لەکاربوون، بێکاربوون، بێکاری. [ لابران، لەسەرکارلابران]
مازووڵی کێش
بێکاری کێش. [(کەسێک کە پاش لەسەر کار لابرانی کار بە دەستێک پەیوەندی بە گەرمی دەمێنێتەوە)]