تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جیسمانی
تەنی. [ئەوەی پەیوەندی به لەشەوە هەیە.]
جیسمانیگەل
تەنگەل. [ئەو شتانەی پەیوەندیان به لەشەوە هەیە.]
جیماد
کوچک، ڕەق، وشک. [بێ گیان (شتی بێجگه له زیندەوەر و ڕوەک.)]
جیمادات
کوچکگەل، ڕەقگەل، وشکگەل، کوچکان. [شته بێ گیانەکان.]
جیماع
گان. [جووتبوون، پەڕین]
جێگە نەمام
جێگەشەتڵ. [شەتڵگه]
جێگەخەرمان
خەرمانگا، خەرمانگه. [(جێ خەرمان)]
جێگەمان
جێمان، دواوەمان. [دواکەوتن، بەجێمان]
جێگەماک
جێماگ، میرات، میراتی. [ماڵی بەجێماو له مردوو.]
جەماعەت
جەمام
ئاسوودە، بەسیاگ، دارەسیاگ. [ڕەحەت، بێ نیشوکار (ئەسپ یا شتی دیکە له کاتی پشووداندا.)]
جەمام شکێنی
له بەن دەرهاوردن، گەڕانن. [خستنە کار، هەڵسووڕاندن]
جەماڵ
زەریفی، شیرینی، قەشەنگی. [جوانی، شەنگی]
جەوزماسیل
تاتۆڵه. [ڕوەکێکی ژەهراویه.]
حمام
گەرماوه، گەرمەبۆق. [گەرماو]
حمامچی
گەرماوەچی. [ئەو کەسەی کاروباری گەرما ڕادەپەڕێنین.]
حیمایەت
کۆمەکی، داکۆکی، لاکۆشی، پشتیوانی، پشتووری. [لایەنگیری، بەرگری، پاراستن]
حەماڵ
کۆڵکێش، کۆڵبەر. [مرۆڤی بارهەڵگر.]
حەماڵ
تەژه، باڵاو. [کاریته]
حەمایڵ
هەمیان. [ئەو قایشەی له پشت دەبەسرێت و پارەی تێدا هەڵدەگیرێت.]