تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ماو
ماوە، بەین، تۆ. [مەودا]
ماوت
[ماهووت: پارچەیکی کوڵکنه.]
ماوت پاکەوکەر
[فڵچەیەکە پارچەی ماهووتی پێ پاک دەکەنەوە.]
ماوش
تراز، ئەشکەنە. [مەنگەنە]
ماوش
باخوەر، کونا. [کونەبا، کون، بەین]
ماوڵ
ماوە، وادە، واز، بڕەس. [دەرفەت دان بۆ تاوێ.]
بۆ نماوی
[(بۆنی جێگە یا شتی شێدار.)]
خورماوڕۆن
چێشتێکه.
زەماوەن
سوور، داوەت. [شایی (ئاهەنگی بووکهێنان.)]
سەماوەر
[ئامرازێکی چا لێنانە]
نان زەماوەن
[خواردنی شایی.]
نماوی
زەونگ، ئاوازا، شۆدار. [شێدار. زۆنگ]
کوتانەماوش
ترازدان، خەرکەوان دان[خەرکەمان لێ توند کردن بۆ ڕاست بوونە]
گەرماوڕووت
گەرمەخول. [جۆرە تۆپێنێکە. (کە هەر جارەی لە تۆپەکە دەدەن جارێک دەخولێتەوە.)]
گەرماوە
[گەرماو، حەمام]
شەلەماو
[ئاوی شلێم]
لێزماو
لافاو، لاسەمە، چڵپاو. [سێڵاو، قوڕاو]
نماو
[(ئاوی نێوان توێکڵ و ئێسقان- بەشی ڕەقی ژێر توێکڵ، ی ڕوەک.)]
هاماو
گشت. [هەموو]
گەرماو
گەڕاو. [گڕاو، بڵاخ]