تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مار
حەفی. [گیاندارێکی خشۆکی ژادارە]
موورگ مار
مارموورگ. [مووروویەکە بۆ چارەسەر کردنی ژاری مار]
مارانگاز
مار پێوەداو، مارگەستوو.
ماراو
هات، ئامەد. [بەخت]
مارتووڵە
بەچکەمار. [توولەمار]
مارتووڵە
کرم. [جانەوەرێکی خزۆکی بچووکە. (وەک: کرمی گەدە)]
مارستان
خەسەخانە. [ناخۆشخانە]
مارقەشیشا
بەردێکی بەناوبانگە.
مارماسی
جۆرە ماسیەکە لە مار دەچێت.
مارمزووک
مارتووڵە. [مارمیلک]
مارپێچ
پێچۆکە، پێچپێچۆکە، مارپێچی.
مارچێوە
گیایەکە.
مارۆ
ناوچاو چەرمگ. [قەشان، تەوێڵ سپی]
مارە
پەیوەنی، هاوسەری، هاەجفتی، شوودان، ژن خواستن. [هاوجووتی]
مارەبڕین
پەیوەنی کردن، هاوسەری کردن، هاسەر کردن، هاوجفت ؛ردن، پەیوەن کردن. [ژن کردنە حەڵاڵی پیاو. هەروەها: دیاری کردنی مارەیی]
مارەیی
کاوین، سیاق. [مارەبڕانە: ئەوەی ژنی لەسەر مارە دەکرێت]
مۆکڵ مارە
فریشتەی ژنوشوویی، چارەنویس. [(پەری ژنوشوویی)]
کاڵەکە مارانە
[بەری گیایەکە لە شەمامە دەچێت و زۆر تاڵە]
بسماره
[بزماره، مێخەکە(برینێکی بنجدارە کە لە پەنجەی دەست و پێدا پەیدا بێت.)]
بۆمارانه
[گیایەکی تاڵەبۆ دەرمان بەکار دێت.]
بیمارسان
خەسەخانه. [نەخۆشخانه]
بیمارپەرس
پەرسسار. [سستەر، نەخۆشکار: چاوەێری نەخۆش]
بیمارپەرسی
پەرسساری. [نەخۆشکاری]
تەناف میعماری
تەناف ،بەن ،پەت. [پەتی بەنایی]
خومارشکێن
دمارەکۆڵ
دمالەکۆل، دووپشک، دووپشت.[مێروویەکی چزووداری بەناوبانگە.]
دەماردەرهاوردن
نابوو کردن.[تیابردن، لە ناوبردن]
شماردن
ژماردن، سەرکردن [حسێب کردن]
شماردن
ئەنگار [دانان، گرێ]
شمارە
ژمارە [ژمێرە، حسێب]
عەمارەت
دەسگا، پارک، ماڵ [خانووبەرە
میعمارباشی
گڵکارباشی، ڕەنگ ڕژێن. [خانووساز، ئەندازیار. (وەستای گڵکاران)]
نەفس ئەممارە
دڵ، نەوس. [دەروونی خراپەخواز.]
هاماری
تەختایی، سافایی. [تەختان]
هەماراو
عەمباری ئاو
هەمارکردن
عەمبارکردن، پاشەکەوت کردن
هەمارەپو
عەمارەپۆ.(ڕزیوی ناو هەمار)