تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەقلەق
چێشتێکە بە گەنم و کونجی لێدەنرێت.
لەقولوار
شلوشۆڵ، شلوشوار. [شلوشەوێق، ناقایم]
لەقولۆق
لەقولوار. جوین. [شلوشەوێق، لەقەلەق]
لەقوپۆ
چڵوپەل، شاخوبەڵگ. [لقوپۆپ]
لەقوپۆکردن
هەڵپاچین، داپاچین. [بڕینی لقوپۆپ. (وەک: لقەپۆ کردنی درەخت)]
لەقوە
تاتووڵە. [(خواربوونی دەم)]
لەقین
جوین. [شل بوون و لەرزین لە جێدا]
لەقە
پالەقە، شەق. [پێلەقە، شاق]
لەقە
جووڵە، لەرە. [بزووتن لە جێدا]
لەقەب
نازناوە، نازنامە. [لەقەم، نازناو، سەرناو]
لەقەشێل
لەقەفرتێ
پافرتکێ. [لنگەفرتێ. (حاڵە، بارودۆخ دەردەبڕێت)]
لەقەفرتێ
دەسوپالێدان، دەسوپاوەشانن. [لنگەفرتێ (چاوگە، دەست و پێ ڕاوەشاندنی ئاژەڵی سەربڕاو)]
لەقەوەشێن
لەل؟
بۆچە؟ [بۆچی؟ (تەنیا لەم دوو ڕستەیەدا- کە ڕستەی نەرێ و وستەی پرسیارە- بە کار دەبرێت)] (ناتانی بێژی لەل، ئەتانی بێژی لەل؟)
لەلۆ
هەلوورک، جۆلانێ. [دەرگووش: جۆلانەی منداڵ تێدا خەواندن]
لەلە
نۆکەری منداڵ بەخێوکەر.
لەلە
دابڕ. [تڵیش تێخستن بە شتی تیژ]
لەلە کردن
دابڕین. [(خەت خەت کردنی دار بە شتی تێژ، بع نموونە: بۆ تۆمار کردنی ژمارە)]