تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەپولەوس
دەموفڵچ. [لچی ئەستوور یا لچی ئاژەڵ]
مەلەوان
ئاوباز. [مەلەزان]
هالەووبوون
هێدیەو بوون، لەسەردەرچوون. [هێمن بوونەوە، سەبووری بۆ هاتن]
پەلەوەر
باڵنده، مەل، مر، پەرنده. [باڵدار]
کەلەوەر
کەلەبەر، ڕەخنە [کونی گەورە لە دیواردا (ڕێگە لە دیواردا)]
کەلەوەرڕەش کردن
دزی کردن [بە دزیەوە شت بردن]
گلەوخواردن
گل خواردنەوە، مانەر کردن، وێسان، مان. [مانەوە، وەستان]
گلەودان
سەنن. [گل دانەوە، وەرگرتن]
گلەودان
نیگاداشتن. [گل دانەوە، لای خۆی هێشتنەوە]
گلەوەز
گڵەوەرز، قۆزەبەرد. گەنم گوێز. [قژێرەبەرد، قەوزەی بەرد]
تلەو کردن
خلەوکردن،گلەو کردن،تلێرەو کردن،خلێرەو کردن.[تل دان]
خلەو بوون
تلەو بوون، گلەو بوون. [تل خواردن]
خلەو بوون
تلەو بوون، گلەو بوون، سەربەرەوخوارەو بوون. [خلۆربوونەوه، سەرەوخوار تلۆر بوونەوه.]