تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاولەمە
تاسکەواو [قابلەمە (کاسەی مسین یا ڕاسکەبابی سەردار)]
قاولەمە
[ (زواردنیک کە دەیبەن بۆ دەشت و سەیران، ناوی دەفرەکە لە خۆرکەکە نراوە)]
قولەمشتێ
[ (شت خستنە ناو دەستی کەسیک بە دزیەوە، بە شتەکەش دەڵێن . مانای چاوگ و ناوی بەرکاری هەیە)]
قەلەمنار
فوتوور [کۆمەڵکوژی، قەڵاچۆ کردن]
ملەما
دەسەملان. [دەست لەملان: دەست کردنە ملی یەکتر]
پلەمەته
سمه، مەته، درێل
چیچلەمەجان
یارییەکه که منداڵان و کچان به چیچکانەوه هەڵدەپەڕن و چەپڵه لێدەدەن و هەندێ شت دەڵێن.)
کەفلەمە
[دەرمانی وشک و کوتراو کە دەکرێتە دەمەو]
گلەمەن
[گلەییکەر، سکاڵاکەر]
بەلەم
قایخ، دەسه کەشتی. [لۆتکه]
دەیلەم
تیرەیەکی کوردن.
سەلەم
پێشخڕ، سەوزخڕ [مامڵەیەک کە پارەی کاڵا و بەربوون زووتە دەدرێت]
شەلەم
[شێلم]
شەلەم شێوێن
[دارێکی سەرزلە کە شەلەمی پێ دەشێوێنن]
عالەم باعەمەڵ
زانای باکردار [ئەو زانایەی بە پێی زانیاریەکەی دەجووڵیتەوە]
عەلەم و قەلەم
ئینجە و فینجە، جوچکەوقلینچکە [ئەوەی لابردنی دەبێتە هۆی ڕازانەوە]
موسەللەم
بێ قسە. [سەلمێنراو، بەڵگەنەویست]
نانەلەم
[نانەسکێ (کەسەێک کە تەنیا بە خۆراک بە کرێ گیراوە.)]