تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لێکردن
شۆن خستن، سەرخستن، تێبەردان، لێ بەرەڵاکردن. [ڕەها کردن و بەدوادا ناردن. (وەک: بەرەڵا کردنی تانجی بۆ گرتنی کەروێشک)]
لێکردن
بەشۆناڕوین، تێبەربوون، شۆن کەفتن. [بە شوێندا چوون، دواکەوتن (وەک ڕۆشتنی تانجی بە دوای نێچیردا)]
لێکردن
پشت کردن، زین کردن، بار کردن. [لەسەر پشت دانان. (وەک: زین کردنی ئەسپ)]
لێکردن
لێصوون، وەک بوون. [لێکچوون، هاوشێوەیی]
لێکردن
لێبڕین. [بێبەش کردن لە شتێک.]
لێکردنەوە
جیاوە کردن. [جیاکردنەوە]
سەرلێکردنەوە
سەرکردنەوە، سڵەمێنەوە [تێڕامان، ڕەوینەوە، داچڵەکێن]
پیرلێکردن
کۆنەبوون. [درێژه کێشان(ی نەخۆشین.)]