تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قۆزڵاخەی لۆکە
قۆزاخە، دووکڵە [شکۆفەی گەیشتووی پەموو]
لۆکانن
گایین. [لاقەکردن.]
لۆکەی شیەوکریاگ
لۆکەی شیکراوە.
ڕێزەی لۆکە
کەمێ لۆکە.[تۆزێک لۆکە.]
گوڵۆڵە لۆکە
گودە. [(کولووی لۆکەی هەلاجی کراو.)]
بەلۆکە
قیتکه، میتکه. (گۆشتپارەیەکه له سەرەتایی زێی ئافرەتدا.)
نێربەلۆکێ
نێژەژەن، نێرە بێکێرە. [ژنێک کە لاسایی دەکاتەوە]
بولۆک
[هەرێم. (بەشێکە لە ناوچەیەک کە چەند لادێ لەخۆ دەگرێت.)]
دفلۆک
لیفکە.[لفکە (گۆشەی مێزەر کە شۆڕی دەکەنەوە.)]
گلۆک
فرەگل. [زۆر گلدەرە، زۆر ڕەتدەر (داڕشتەی زیادەڕەویە.)]