تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆر
جێگە، مەڵوەن. [شوێن]
لۆر
بار. (کەفتگە بە لۆر خوەیا.) [دۆخ]
لۆراسی
[جۆرە شووتیەکی درێژە.]
لۆرت
دارا، دەوڵەمەن. [خاوەن سامان.]
لۆرتە
شیرین، گەیگ. (هەنگوور) [لۆتی (ترێی تەواو گەییو کە مەیلوەسوور بووە.)]
لۆرە
هۆرە. [گۆرانیەک کە لە قوڕگەوە و بە هاهاوە دەوترێت.)]
بالۆره
جۆرە گۆرانی گوتنێکی کوردیه.)]
دوولۆرە
تلۆر.[لەسەر تەنیشت.]
دوولۆرە
دەمەوڕوو، لەپەوڕوو.[بە دەما ڕاکشاو.]
هەلۆرک
لەڵو. جۆلانێ. [جۆلانە]
هەلۆرکە
هاتوچو، دێلەکانێ. [لەرینەوە بە حەواوە]
تلۆر
پاڵ،دوولۆر،دوولۆره.(قنگه تلۆر)[تەنیشت]
تلۆر← کەفتن
پاڵ کەفتن.[لەسەر تەنیشت ڕاکشام.]
قالۆر
ساق [ساقەی گیای وشکی کلۆر]
قنگەتولۆر
تولۆر درێژەو بوون، درێژکێشان [ڕاکشان]
قولۆر
کولۆر، کاس [قوپاو، ناوجال، کلۆر]
قولۆر
ناکەڵۆکار [ناقۆڵا]
کولۆر
قولۆر، کاس، ناوچال [قوپاو]
گەلۆر
لەکارتە، بێکارە. [تەمەڵ، لەشگران]