تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لۆ
[(گیایەکە لە کەما دەچێت ، خواردنی بۆ چاوی ئەسپ خراپە، دوو بەشە: چەقەلۆ، کەوەلۆ.)]
زوان لۆترانه
قۆزڵاخەی لۆکە
قۆزاخە، دووکڵە [شکۆفەی گەیشتووی پەموو]
لۆتی
[بەزمگێڕی شایی.]
لۆتی
[بەزمگێڕی شایی. هەروەها: لووسکەباز، هەتیوباز]
لۆتەرانە
لۆخ
پەردە. [(پێستی دووەمی لەش کە لە نێوان پێست و گۆشتدایە.)]
لۆخ
گیر. (فیشە کلۆخ) [پاشگرێکە مانای لەخۆگر دەدات.]
لۆخانە
هەزارلۆخانە. [ئەندامێکی پڕ چرچ ولۆچە لە ناو ورگی ئاژەڵدا. (هەزار لۆغانەی مەڕ.)]
لۆر
جێگە، مەڵوەن. [شوێن]
لۆر
بار. (کەفتگە بە لۆر خوەیا.) [دۆخ]
لۆراسی
[جۆرە شووتیەکی درێژە.]
لۆرت
دارا، دەوڵەمەن. [خاوەن سامان.]
لۆرتە
شیرین، گەیگ. (هەنگوور) [لۆتی (ترێی تەواو گەییو کە مەیلوەسوور بووە.)]
لۆرە
هۆرە. [گۆرانیەک کە لە قوڕگەوە و بە هاهاوە دەوترێت.)]
لۆس
[چەند دارێک کە دەیبەستن بە شاتیرەوە بۆ گواستنەوەی .]
لۆشمە
[(گیایەکە تەفت ی پێ دروست دەکەن.)]
لۆق
لۆقە، گورگە، قۆرتە. [گورگەلۆقە]
لۆقانن
[بە گورگەلۆقە ڕاکردن.]
لۆقین
لۆق کردن. [گورگەلۆقە کردن.]
لۆلە
ڕۆڵە. (لۆلەی بابا) [ڕۆڵە بە زمانی منداڵان]