تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لالەوڕ
گەوج، نەفام. [حۆل، گێل]
لام
بیانک، نە. (لامی تێ هاورد.) [بیانوو]
لام وجیم
لەنجە. بیانک. [خەمزە، ناز، بیانوو]
لامشت
لاگوێل. [پڕ بە دەستێک بە قووڵ کراوی.]
لامیسە
ساوایی. [هەستی بەر کەوتن.]
لامەمکە
لامژە، لاشیر، هاومژ. [دوو منداڵ کە شیری ژنێک دەمژن.]
لامەمکە
لادایان. [(کەسێک کە لەگەڵ منداڵی خۆیدا شیر بە منداڵی کەسێکی تریش بدات.)]
لان
لا، لاین. (لان منی بەردا.) [لایەن]
لان
ما. کولانە، هێلانە، لانە. [زاخە، گوول، هەروەها: خانووی باڵندە و گیانداران.]
لان گرتن
لاکۆشی، کۆمەک کردن. [(لایەنگیری)]
لانگیر
لاگر، کۆمەک، هەواخوا. [لایەنگیر]
لانگیر
[(سەگی دڕ کە لە جێگەی خۆیدا گاز لە مرۆڤ دەگرێت، یا تانجی ئازا کە نێچیر لە پاڵ لانەکەیدا دەگرێت و ناهێڵێت دوور بکەوێتەوە.)]
لانە
لا، لۆ. (دوولانە مەسەلەن.) [لۆنە]
لاو
جوان. [گەنج، جحێڵ]
لاو
لاوە، دڵ ڕفانن. [دڵ بردن، ئەویندارکردن]
لاواز
[(ئاو کە لە سووچێکەوە ڕێگەی خۆی بکاتەوە و بە فیڕۆ بچێت.)]
لاواز
لەڕ. [دەڵگۆشت (وشەیەکی کرماجیە.)]
لاوانن
لاوانن
لاواننەوە. [لاواندنەوە (پەسن کردنی مردوو بە دەم گریان و شیوەنەوە.)]
لاوانە
لاشیپان. [باهو (وەک: داری باهووی دەرگا یا کورسی.)]