تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لاپا
لاپاڵ، لالێژ، لێژایی، لێژگە. [هەڵدێر، سەرەوخوارکە]
لاپاران
لەپاران. [(دارێکی خڕی وەک گۆ دەخەنە ناو گۆڕەپانەوە و بە لەپار لێی دەدەن هەتا بڕێک دوور دەکەوێتەوە، پاشان بە پێ دەیژمێرن و هەر کام لە دوو هاوگەمەکە زووتر ئەو ژمارەیە تەواو بکات کە پێشتر دیاریان کردووە یاریەکە دەباتەوە و تا ئەو جێگایەی کە ژمارەکەی دەگاتێ سواری کۆڵی هاوگەمەکەی دەبێت.)]
لاپاو
لەپار. [سواپ (بەردی تەخت کە منداڵان لاپاران ی پێدەکەن.)]
لاپاڵ
لاپا، لالێژ، لێژایی، کەمەر. [هەڵدێر، سەرەوخوارکە، گەوە]