تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لان
لا، لاین. (لان منی بەردا.) [لایەن]
لان
ما. کولانە، هێلانە، لانە. [زاخە، گوول، هەروەها: خانووی باڵندە و گیانداران.]
لان گرتن
لاکۆشی، کۆمەک کردن. [(لایەنگیری)]
لانگیر
لاگر، کۆمەک، هەواخوا. [لایەنگیر]
لانگیر
[(سەگی دڕ کە لە جێگەی خۆیدا گاز لە مرۆڤ دەگرێت، یا تانجی ئازا کە نێچیر لە پاڵ لانەکەیدا دەگرێت و ناهێڵێت دوور بکەوێتەوە.)]
لانە
بلانه
بلا!
بەرتێلانه
دیاری. [بەرتەڵانە (دیاری ماڵی زاوا بۆ ماڵی بووک، بەپێچەوانەی «ناو تێلانه»وه.)]
دوولانە کردن
دوولاکردن، دوولۆکردن، دوولۆنەکردن، دووقەدکردن. [دوولایی کردن]
شێلانن
پاشێل، [پێشێل]
شێلانن
کوتانن، پاکوت [لەقشێل کردن بۆ پەستاوتن]
قارچکەگولانە
[جۆرێک قارچک کە بۆ خواردن ناشێت]
قولقولانە
قولقولانچە [ئەڵقەیەکە لە پەڕۆ کۆنە دروست کراوە، کرێکاری تاس گوێزەرەوە یا سینی فرۆش دەیخەنە سەر سەریان)]
قوولانن
قۆلانج
قۆلانج [ (مەودای نیوان پەنجە گەورە و دۆشاومژە بە کراوەیی)]
قۆلانج
قولانج [ئەندازەی نیوان پانجە گەورە و دۆشاو مژە بە کراوەیی)]
قۆلانچەژاردارە
قۆلە ژاردارە [قۆلانجە ژارە، قۆلانجە نەخشینە]
هێلانە
هێلانە زەردەواڵە
لانەی زەرگەتە
هێلانە مرۆچە
شارە مرۆچە، شار. [شارە مێروولە]
پلانن
تلانن، گلانن. [تل دان، تلاندن]
پلانن
تلانن، پلکانن، ساوین، ناوین. [تێهەڵژەندن، تێهەڵسوون]
پلاننەوه
پلانن. [(هەردوو ماناکەی. که پیتی «وه»ی دووپات¬کردنەوەی خراوەته سەر.)]
چلانن
دوروس کردن. (کارەکەی خاس بۆ چلیاگه.) [تەیار کردن، دروست کردن]