تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەساس
خوێن خوایی [داواکردنی تۆڵەی کوژراو]
قەساو
کوشتکار، گۆشتفرۆش [ئەو کەسەی ئاژەڵ سەردەبڕێت یا گۆشتی ئاژەڵی سەربڕاو دەفرۆشێت]
قەساوخانە
کوشتارخانە [جێگەی ئاژەڵ سەربڕین]
قەساوی
کوشتاری [کاری قەساب]
قەسخوان
قەزوان، وەنەتەق، وەن [قەسقەوان (تورک پێی دەڵێن چەتلانقوچ یا چەتلاغووس)]
قەسد
نیاز، هەوەس، قرم، گەرەک [خەیاڵ، خواست، مرخ]
قەسر
کۆشک [خانووبەرەی گەورە و جوان]
قەسر
کۆتا، کۆتاکردن [کورت کردنەوە (وەک: کورت کردنەوەی نوێژ)]
قەسروجەم
کۆتاوسەریەک [کورت کردنەوە و کۆ کردنەوەی نوێژ لە سەفەردا]
قەسس
سووکەڵەکراوە
قەسوەت
دڵڕەشی، بەددڵی، دڵچەپەڵی [دڵڕەقی]
قەسیان
هەراژ [هەڵهێنانەوە، ڕشانەوە]
قەسیدە
هەڵبەسە [هەڵبەست]
قەسیل
[ (جۆی سەوز)]
قەسەب
کەرەپۆ، لۆخ، زەل [درەختیکە لە قامیش دەچێت. هەروەها: قامیش]
قەسەبە
گەورە دێ، شارەبچکولانە، شار [شارۆچکە]
قەسەم
سوێن [سویند، سۆگەند]
قەسەم خوەران
هەڕەشە، گوڕەشە، هشەکە، ترسانن [تۆقاندن، مەترسی خستنە بەر]
قەسەم شکانن
دورۆ، پەیمان شکانن [نەبردنە سەری سوێند و بەڵێن]
قەسەنگ
شیرین، جوان، کەیلان، زیوا [زەریف، شۆخوشەنگ]