تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرچ
چرچ، کرچ [چوونەیەک بە هۆی سووتانەوە. هەروەها: گەرمای زۆر]
قرچ هەڵاتن
قرچانن
چرچانن، کرچانن، داخ کردن [چرچ کردن بە هۆی سووتاندنەوە، هەروەها: گەرم داهێنان]
قرچاننەوە
برژاننەوە، کرچاننەوە [برژاندنەوە بە دەرمان بۆ خوێن وەستان، هەروەها: چرچ کردن بە سووتاندن]
قرچوبرێژ
قرچوهۆڕ [دەنگی سووتانی هەندێ شت (وەک: دەنگی برژانی گۆشت یا سووتانی خوێ)]
قرچۆڵ
قرخۆڵ، وشکەو بووگ، لەڕ [داڵگۆشت، لاواز]
قرچۆڵە
[ (بچووککراوەی قڕچۆڵ ە)]
قرچە
... چۆقە، سووتیان [دەنگی سووتانی هەندێ شت. (وەک: دەنگی برژانی گۆشت یا خوێ لە ئاگردا)]
قرچەقرچ
[قرچەی زۆر (وەک: دەنگی سووتانی خوی لە ئاگردا)]
قرچەقرچ
[قرچەی زۆر (دەنگی سووتانی پڵیتەی چرای گەرچەکی تەڕبوو یا دەنگی ڕۆنی داخ کە ئاوی لێ پزابێت)]
داقرچیان
هەڵقرچانن
هەڵکرچانن، پڕووزانن. [چرچ و لۆچ تێخستن. (بۆ نموونە: بە هۆی ئاوگرەوە)]
هەڵقرچیان
هەڵکرچیان، پڕووزیان. [هەڵقرچان (سووتانی دیوی دەرەوەی چەرم، گۆشت، ...)]
قرچەقرچ
[قرچەی زۆر (وەک: دەنگی سووتانی خوی لە ئاگردا)]
قرچەقرچ
[قرچەی زۆر (دەنگی سووتانی پڵیتەی چرای گەرچەکی تەڕبوو یا دەنگی ڕۆنی داخ کە ئاوی لێ پزابێت)]