تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زڵقاو
چڵپاو، زڵەقه. [قوڕ و لیتە (گڵ و ئاو.)]
زیقانن
جیقانن، جیکانن. [جیقەکردن (لەخۆشیدا.)، جریواندن (دەنگی چۆلەکه.)]
زیقاوڵه
ماسیەوچنه. [مەلی ماسیگره.]
زەقانن
کەنانن، ترەقانن. [قلکاندنەوه (ی مناڵ).]
سقان
پێشە [ئێسقان]
سەرلەقانن
[سەرتەکان دان]
سەقاخانە
[جێگای ئاو هەڵگۆزین]
سەقاقوش
[باڵندەیەکی ماسی گرە]
سەقام
سامان [ڕێک و پێکی دامەزران]
سەقاو
[جۆرە پەتایەکی ئاسپە کە لە ماقاو سەختترە]
سەوقات
دیاری، دەساوێز [دەستەریقانە (پێشکەشیەک کە پاش گەڕآنەوە لە سەفەر دەیدەن بە خۆشەویستێک]
سەوقاتی
چنگڵە [قەرتاڵەی بچووک]
شلێقانن
تلێقانن، فلێقانن [فلیقاندنەوە، پلیشاندنەوە]
شمقاڕ
[مەلێکی ڕاوکەرە]
شوقان
ترەکین [درزبردن (ترەکینی مەچەکی ئەسپ)]
شڵەقانن
[تێکدانی شلەمەنی و دەنگ لێهێنانی]
شەقار
هەلار [قەڵشاو، درزبردوو]
شەقارشەقار
هەلارهەلار، وردووخان [وردوخاش، هەلاهەلا (دووبارە بوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی]
شەقاشەق
شەقایشەق، ئەم لاو ئەولا [ئێرەوئەوێ (دەرصچوون بە هەموولایەک دا)]
شەقاقلووس
خۆرە [تیاچوونی ئاندام یا هەست]