تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



واقیعەنگار
هەواڵچی، باسنویس. [ڕاپۆرتچی، پەیامنێر، شۆفار]
وسعەت
گوشانی، دەرەتان، درێژی و پانایی. [فراوانی]
وەلیعەهد
جێگەنشین، جادار. [جێنشینی دەسەڵاتدار دوای مەرگی.]
ئیتاعە
ملدان، ئشکیل کێشان، فەرمانبەرداری، سەرسەیاردن. [گوێڕایەڵی]
ئیشاعە
چاو چاووڕاو، دەنگ، ئاوازە. [ناوبانگ]
سەعە
[سووکەڵەناوی سەعدەدین، ناوێکی پیاوانەیە]
شیعە
[کۆمەڵێک لە موسوڵمانان (کە عەلی بە یەکەمین جێنشین دەزانن)]
قورعە
پشک، ناونویس، بەش[ هەڵبژاردن لر ڕێگەی شانسەوە، هەروەها پاژ]
قورعە
زەخم [برینی گەدە]
قوڕڕانی سەبعە
حەفت خوان، حەفت خوانگەل [حەوت قورئان خوینەکە (واتە: نافیعی مەدینەیی، میبنوکەسیری مەککەیی، ئەبوعەمری بەسرەیی، ئیبنوعامیری شامی، عاسمی کووفەیی، حەمزەی کووفەیی، کەسایی کووفەیی)]
قوەی دافعە
پەرت کردن، فڕەدەر، زۆر پەرت، هێز دوورەوخستن [هێزی پاڵپێوەنەر، هوروژم]
قوەی سامیعە
ژنەوایی، ئەژنەوایی، هیز ژنەفتن [بیستن]
قەتعە
تیکە [پارچە، بەش، کەرت]
مرافەعە
کێشە، دادخوازی. [ناکۆکی، سکاڵاکردن، مشتومڕ]
مونازەعە
میقنەعە
ڕووپۆش، سەرپۆش. [پارچەی سەر و ڕوو داپۆش]
مەبیعە
فرۆشیاگ، فرۆتەنی. [فرۆشراو، ئەوەی بۆ فرۆشتن دەشێت]